لە سلێمانی پیاوێک بەهۆی تەقینەوەی مینەوە گیانی لەدەستدا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە سلێمانی باوکی خوێندکارێک گیانی لەدەستدا بەهۆی تەقینەوەی مین کە مامۆستای منداڵەکەی داوای وێنەی مینی کردووە و باوکەکە ویستویەتی وێنەی مینەکە بگرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆڵەتیک پرێس، لە گەڕەکی ڕاپەرینی شاری سلێمانی پیاوێک بەناوی ستار ئەحمەد مەمەد، بەهۆی تەقینەوەی مین پیایدا، گیانی لەدەستدا.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، شەوی ڕابردوو ستار ئەحمەد مەمەد، لەکاتی وێنەگرتنی مین لەناو ماڵەکەی خۆیدا، مینەکە تەقیوەتەوە پیایدا و گیانی لەدەستداوە.

ستار ئەحمەد سێ منداڵی هەیە، مامۆستاکەیان داوای لێکردوون وێنەی مینی بۆ بەرن بۆ وانەیەکی تایبەت بە مین، لە ماڵەکەیاندا مین هەبووە و مینەکەی داناوە تا وێنەی بگرێت، بەڵام دەستبەجێ تەقیوەتەوە پیایدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا