پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، بۆ ساڵی داهاتوو بە ئۆنلاین ناو بۆ پێشکەشکردنی فەریزەی حەج تۆمار دەکرێت.
شێخ نیاز راغب، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژەی بەوەکرد، ساڵی ڕابردوو لە هەرێمی کوردستان دوو هەزار و 112 حاجی فەریزەی حەجیان بەجێگەیاندووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی شێخ نیاز راغب، هەر حاجییەک چوار هەزار و 700 دۆلاری لێ وه‌رگیراوه.
باسی لەوەش کرد، ساڵانه دوو ملیۆن كه‌س فه‌ریزه‌ی حه‌ج ئه‌نجامده‌ده‌ن، له‌و دوو ملیۆن كه‌سه، پشكی عێراق 33 هه‌زار و 690 كه‌س و پشكی هه‌رێمی كوردستانیش چوار هه‌زار و 685 كه‌سه.