پۆڵەتیک پرێس
توشبووانی شەکرە پێویستیان بە سیستمی خۆراکی تایبەت و تەندروست هەیە، بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ڕێژەی شەکر بەتایبەتی لەوەرزی زستاندا کە خواستی خواردن زیاتر دەبێت و چالاکی و وەرزشکردن کەمدەبێتەوە، ئەوەش هۆکارێکی سەرەکی بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکرە.
باشترین خواردنەکان بۆ توشبووانی شەکرە لەوەرزی زستاندا:
-پڕتەقاڵ
سەرچاوەیەکی سەرەکی پۆتاسیۆم، ڕیشاڵ و ڤیتامین سی یە، لەوەرزی زستاندا خواردنی بەڕێژەیەکی گونجاو سوودێکی زۆری بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ڕێژەی شەکر هەیە.
-چای دارچینی
یەکێکە لە بەهاراتە زۆر گرنگەکان بۆ تەندروستی و تایبەتمەندی دژەئۆکسان و هەوکردنی بەهێزی هەیە، بەرگری جەستە بەهێزدەکات، یارمەتی دابەزینی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ دەدات، مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە و ڕۆڵێکی گرنگی لە دابەزینی ڕێژەی شەکری خوێندا هەیە.
-سەزەواتەکان
سەوزەواتەکانی وەک کەلەرم، قەرنابیت و برۆکلی لەوەرزی زستاندا سوودێکی زۆریان بۆ دابەزینی ڕێژەی شەکری خوێن هەیە، چونکە دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵەکان، لەگەڵ ئەوەشدا سوودێکی زۆریان بۆ کرداری هەرس هەیە.
-سێو
بەیەکێک لە باشترین میوەکان لەوەرزی زستاندا دادەنرێت سەرچاوەیەکی سەرەکی کاربۆهیدرات، دژەئۆکسان، ڕیشاڵ و ڤیتامینەکانە یارمەتی دابەزینی ڕێژەی شەکری خوێن دەدات و مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شەکرە لەجۆری دوو کەمدەکاتەوە.