لەوەرزی زستاندا ئەم خواردنانە ئەگەری توشبوون بە هەوکردنی چاو کەمدەکەنەوە

پۆڵەتیک پرێس

سیستمی خۆراکی تەندروست ڕۆڵێکی گرنگی لە تەندروستی گشتیدا هەیە، بەتایبەتی تەندروستی چاو و پارێزگاریکردن لێی لە هەوکردنەکان لەوەرزی زستاندا، بەپێی ماڵپەڕی ئێکسپرێس.

پسپۆڕان دەڵێن دابەزینی پلەی گەرمی دەبێتە هۆی ماندووبوونی چاو و وشکبوونەوەی بەتایبەتی لەوەرزی سەرمادا کە ئەگەری توشبوون بە بەکتریا و ڤایرۆسەکانی چاو زیاتردەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا زیادکردنی هەندێک خۆراک کە دەوڵەمەندن بە دژەئۆکسان و ڤیتامینەکان ڕێگری لە کێشە تەندروستییەکان و هەوکردنەکانی چاو دەکەن.

إليك الأطعمة الغنية بالكولاجين للحفاظ على بشرة شابة ونضرة | النهار العربي

پزیشک سوڵتان دەجانی لە کۆمپانیای GoldenEye، ڕوونیکردەوە ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی و ئەی، کانزاکانی زینک، مس و سیلینیۆم، دژەئۆکسانەکان، پڕۆتین، کارۆتینەکان و ترشەکانی ئۆمێگا3 ئەگەری توشبوون بە هەوکردنی چاو کەمدەکەنەوە ئەوانیش وەک، سەوزەوات، میوە، دانەوێڵە تەواوەکان، فاسۆلیا، نیسک، چەرەساتەکان، گۆشتی سووری بێچەوری، ماسی، مریشک، هێلکە و بەرهەمی شیرەمەنیەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا