مۆتۆرۆلا مۆبایلێکی نوێ دروستدەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای مۆتۆرۆلا مۆبایلی مۆتۆرۆلا مۆتۆ جی73 بەباشترین تایبەتمەندی دروستدەکات و ڕکابەری مۆبایلە زیرەکەکان دەکات.

مۆتۆرۆلا مۆتۆ جی73 کێشەکەی 181 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.5 ئینج و دیقەی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، چارەسەرکەری میدیا تەک دایمێنسیتی930 و چارەسەرکەری وێنەی ئای ئێم جی بی ئێکس ئێم-ئەیت-256ی تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلەکە دوو کامێرای سەرەکی بەدیقەی(50+8) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی 256 گێگابایتە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 میلیمەترە، خێرای پاترییەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا