نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا تاڕادەیەک بەرزە و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی  برێنت زیاتر لە 85 دۆلارە.

بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 85 دۆلار و 56 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 79 دۆلار و هەشت سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لەدوای ئەوەی چین ڕێکارەکانی کۆرۆنای تاڕادەیەک کەمکردەوە و دەستی بە چالاکییەکانی کردەوە، پێشبینی دەکرێت بەهۆی زیادبوونی خواست لەسەر نەوت لەلایەن چینەوە کە یەکێکە لە گەورەترین هاوردەکارانی جیهان، نرخی نەوت بەرزببێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا