پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ سێشەممە باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە کار لەگەڵ وەزارەتی کارەبای عێراقدا بکات بۆ دامەزراندنی سیستمێکی کارەبا بە تایبەتمەندی جیهانیی.
ئەلینا ڕۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە تویتێکدا ڕایگەیاند، عێراقییەکان شایانی ئابوورییەکی هەمەجۆر و پێشکەوتوون و شایانی ئەوەن کارێک بکەن کە کرێیەکی باشی هەبێت.
باسی لەوەشکرد، بۆ هێنانەدی ئەمە، پێویستە سیستمێکی کارەبا بە تایبەتمەندی جیهانیی لە عێراق دابمەزرێت.
جەختی لەوەش کردەوە، ئەمریکا ئامادەیە کار لەدەڵ زیاد عەلی فازل، وەزیری کارەبا و حکومەتی عێراقدا بکات بەمەبەستی جێبەجێکردنی ئەم پلانە.