بەڤیدیۆ..ببینە ژیشکێک چۆن لە مردن ڕزگاری دەبێت

پۆڵەتیک پرێس

هاوڵاتییەکی سعودی توانی ژیشکێک کە لە قوڕدا گیر بووبوو ڕزگاربکات، لەکاتێکدا ئەگەر بەهۆی سەرنجیەوە نەبوایە چەند مەترێکی مابوو بە ئۆتۆمبێل بەسەریدا بڕوات.

گرتە ڤیدیۆیەکە ساتی ڕزگارکردنی ژیشکەکە پیشان دەدات کە هاوڵاتییەکە بە قورسی توانی ڕزگاریبکات، دواتر بە ئاو جەستەی پاککردەوە تا هەموو قورەکە لێبوەوە.

هاوڵاتییەکە باسی لەوەکرد کە بە مۆبایل قسەی دەکرد کاتێک بە ئۆتۆمبێلەکەی دەڕۆیشت ئەگەر ژیشکەکە سەرنجی ڕانەکێشایە لەوانەیە بەسەریدا بڕۆشتایە، بەڵام لەئەنجامدا توانی ڕزگاری بکات، بەپێی سەما پرێس.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا