کەمی ڕیشاڵەکان لەجەستەدا هۆکارە بۆ ئەم کێشە تەندروستییە

پۆڵەتیک پرێس

ژانەسەری نیوەی یان سەرئێشەی بەردەوام یەکێکە لەو کێشە تەندروستییانەی ژمارەیەکەی زۆر لەجیهاندا ڕۆژانەوە بەدەستیەوە دەناڵێنن و هۆکارێکی سەرەکیە بۆ ئەنجامنەدانی چالاکییەکانی ڕۆژانە.

ڕاپۆرتەکان ئەوە دەخەنەڕوو نزیکەی %18ی دانیشتوانی جیهان بەدەست ژانەسەری نیوەن یان سەرئێشەی بەردەوامەوە دەناڵێنن، بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ کە لە ڕۆژنامەی ئەمریکی تایبەت بە خۆراک Frontiers in Nutrition بڵاوکراوەتەوە بەدەستنەهێنانی ڕێژەیەکی تەواو لە ڕیشاڵەکان هۆکارەکەیەتی بەپێی ماڵپەڕی”mindbodygreen”.

زانایان لە چین لێکۆڵینەوەیان دەربارەی پەیوەندی نێوان ژانەسەری نیوەی و ڕیشاڵەکان ئەنجامداوە، بۆیان دەرکەوتووە بەدەستهێنانی ڕێژەیەکی زیاتر لە ڕیشاڵەکان دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ژانەسەری نیوەی یان سەرئێشەی بەردەوام، بۆیە پێویستە ئەو خواردنانە بۆ سیستمی خۆراکی زیادبکرێن کە دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵەکان ئەوانیش وەک:

-ئاڤۆکادۆ
-شۆفان و کینوا
-نۆک
-توو، شاتوو، شلیک، سێو، مۆز
-بڕۆکلی و قەرنابیت
-پەتاتەی شیرین
-گڵۆبەڕۆژە و بادەم

ما هي الأطعمة الغنية بالألياف لتعزيز صحة الجهاز الهضمي؟

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا