بانکی ناوەندیی عێراق لەبارەی دۆلارەوە بڕیاری کۆتایی دەدات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە سبەینێ بانکی ناوەندیی عێراق بە ئامادەبوونی پارێزگاری بانکەکە و سەرجەم بەرپرسانی دیکە کۆبێتەوە.

بڕیارە سبەینێ سێشەممە بانکی ناوەندیی عێراق بە ئامادەبوونی پارێزگاری بانکەکە و سەرجەم بەرپرسانی بانکی بازرگانى و بانکەکانی دیکە کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە لەبارەی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار ئەنجامبدەن.
سەرچاوەیەك لە بانکی ناوەندیی عێراق بەمیدیای عێراقیی راگەیاندوە، کۆبوونەوەکەی سبەینێ یەکلاکەرەوەیە و ژمارەیەك بڕیاری تیادا دەدرێت ئامانج لێی گرتنەبەری ڕیکاری نوێیە بۆ دابەزاندنى نرخى دۆلار و کۆنترۆڵکردنی بازارەکانى دراو.
ئەمڕۆ نرخی دۆلار لە بازاڕەکانى دراوی عێراق و هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکى خێرا بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بینى و نرخی 100 دۆلار گەیشتە 167 هەزار دینار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا