پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزیری فینلەندا هەوڵەکانیان بەردەوامە بۆ چوونە ناو هاوپەیمانى ناتۆ و دەشڵێت” سەرەڕای قسەکانى ئەردۆغان بەڵام ئێمە هیوامان بەوەیە چوونە ناو ناتۆ”.
پێکا هاڤیستۆ، وەزیری دەرەوەی فینلەندا ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند، وڵاتەکەی هیوادارە لە هەمان کاتدا لەگەڵ سوید پەیوەندی بە ڕێکخراوی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ)ەوە بکات، هەرچەندە ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورک باسی لە ئەگەری ڕەزامەندی دەربڕین بە فینلەندا کردبو.
وەزیرەکەی فینلەندا ڕوونیکردەوە، هیوای گەورەمان ئەوە بوو و هیواشمان هەیە لەگەڵ سوید بەشداری بکەین لە ناتۆ، جەختیشیکردەوە، هەڵوێستی وڵاتەکەی وەک پێشترە و گۆڕانکاری تیادا نەبووە.
هاڤیستۆ لەبارەی ئەو لێدوانی سەرۆک کۆماری تورکیا وتیشی، دەریدەخەن کە نیازێک لە لایەن تورکیاوە هەیە کە بە خێرایی بەرەو پێشەوە بچێت لە میکانیزمی ئەندامبون بە ناتۆ ، ئێمە هەڵوێستی خۆمان دەربڕیوە (لە بەرژەوەندی) پشتگیریکردن لە (کاندیدبوونی) فینلەندا و سوید پێکەوە.
بە گوێرەی ڕێکارەکانی هاوپەیمانی ناتۆ هەموو ئەندامەکانی هاوپەیمانیتیەکە دەبێت رەزامەندن بن بۆ ئەوەی ئەندامی نوی قبوڵ بکەن.