داهاتی سنوری هەڵەبجە و سلێمانی بزانە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

داهاتی رۆژی یەك شەممە 30_1_2023ی گەنجینەكان یەك ملیار و 266 ملیۆن و 674 هەزار و 500 دینار بووە كە نوێترین ئەپدەیتی سایتی شەفافیەتە بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان.

بەگوێرەی داتای نوێی سایتی شەفافیەت، زۆرترین داهات لە گەنجینەی 2 تۆماركراوە كە 768 ملیۆن دینارە و دوای ئەو گەنجینەی یەك كە 408 ملیۆن دینار بووە ‌و گەنجینەی راپەڕین 52 ملیۆن دینار بووە، گەنجینەی گەرمیان 20 ملیۆن دینار و لە گەنجینەی چەمچەماڵ 15 ملیۆن دیناربووە و گەنجینەی هەڵەبجەش یەك ملیۆن دینار تۆماركراوە.

سایتی شەفافیەت ئۆپشنی شەش گەنجینە و 27 وەزارەت و 600 فەرمانگەی تێدا دیاریكراوە و رۆژانە زانیاری و داتاكان لەم رێگە دیجیتاڵییەوە بۆ هاووڵاتیان دەخرێتە روو تاوەكو شەفافیەتی داهات بۆ هەمووان بێت.

ئەم پڕۆژەیە یەكەمینجارە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان هەیە و لەلایەن قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانەوە راگەیەندراوە وەك هەنگاوی یەكەم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا