پەرلەمانتارێكی یەكێتی داوای كورسی خوێندن بۆ وارسی شەهیدان دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: داوایان لە خوێندنی باڵای عێراق كردوە 10٪ ی كورسی خوێندنی هەموو زانكۆكان بۆ كەسوكاری شەهیدان بێت.

كاروان یاروەیس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند: داوامان لە وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق كردوە 10٪ی كورسییەكانی خوێندنی باڵای عێراق لە هەموو زانكۆكان بۆ كەسوكاری شەهیدانی كوردستان بێت.

وتیشی: سەبارەت بەو پرسە نوسراوێكمان ئاڕاستەی وەزیری خوێندنی باڵای عێراق كردوەو داوامانكردوە گشتاندن بۆ نوسراوی دامەزراوەو شەهیدانی عیراق بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا