بەتەمەنترین سەگی زیندوو لەجیهاندا ناوی دەچێتە گینسەوە

پۆڵەتیک پرێس

سەگێک بەناوی سپایک کە درێژییەکەی 22.86 سانتیمەتر و کێشەکەی 5.85 کیلۆگرامە، لە تشرینی دووەمی 1999 لە ئۆهایۆ لەدایکبووە وەک گەورەترین سەگی زیندووی جیهان لە تەمەنی 23 ساڵ و 43 ڕۆژیدا ناوی چووە تۆمارەکانی گینسەوە لە حەوتی کانوونی یەکەمی 2022.

بەوتەی خاوەنەکەی ڕیتا کیمبۆل، سپایک کاتێک تەمەنی 10 ساڵ بوو ڕزگارکرا دوای ئەوەی خێزانی پێشووی بۆماوەی سێ ڕۆژ لە سوپەرمارکێتێکی ئۆهایۆ بەجێیان هێشت بە وتەی کارمەندێکی شوێنەکە، ڕیتا بڕیاریدا بیباتەوە ماڵەوە بۆئەوەی بتوانێت بچێتە پاڵ ئەو ئاژەڵانەی دیکە کە لە کێڵگە بچووکەکەی گرنگیان پێدەدات، ڕیتا وتی:”ئێمە دەرگای ئۆتۆمبێلەکەمان کردووە بۆئەوەی بیخەینە ناوی، بەڵام سپایک یەکسەر خۆی هەڵدایە ناو ئۆتۆمبێلەکەوە و لەسەر کورسیەکە دانیشت وەک ئەوەی بزانێت بۆ کوێ دەڕوات”.

عنده 23 سنة.. "سبايك" يدخل جينيس باعتباره الكلب الأكبر عمرا على قيد الحياة  - اليوم السابع

ڕیتا ناوی سەگە بچووک و زیرەکەکەی لەسەر ناوی سەگی کارتۆنی بەناوبانگ “تۆم و جێری” ناونا سپایک، ڕوونیشکردەوە بۆ یەکەم جار کە زانی سپایک چانسی ئەوەی هەیە ببێتە بەتەمەنترین سەگی زیندوو لەجیهاندا کاتێک بوو، کە پیبلێس بەتەمەنترین سەگی زیندوو لەجیهاندا لەتەمەنی 22 ساڵ و 187 ڕۆژدا لە تشرینی یەکەمی 2022دا مرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا