ئەم خۆراکانە نابێت لەگەڵ خواردنەوە گازییەکاندا بخورێن

پۆڵەتیک پرێس

پسپۆڕانی بواری خۆراک بەردەوام هۆشیاری دەدەن دەربارەی دوورکەوتنەوە لە خواردنەوە گازییەکان، چونکە ڕێژەیەکی زۆر شەکریان تێدایە و مەترسی توشبوون بە قەڵەوی و نەخۆشیە درێژخایەنەکان زیاددەکات، بەڵام خواردنەوەی لەگەڵ هەندێک جۆر خۆراک مەترسی زیاتر لەسەر تەندروستی دروستدەکات.

بەپێی سەنتەری ئەمریکی بۆ ڕێگریکردن و چاودێریکردنی نەخۆشیە درێژخایەنەکان، ئەو کەسانەی بەڕێژەیەکی زۆر خواردنەوە گازییەکان دەخۆنەوە مەترسی توشبوونیان بە نەخۆشیە درێژخایەن و مەترسیدارەکان زیاترە وەک شەکرە لەجۆری دوو، قەڵەوی و کلۆربوونی ددانەکان بەپێی”سکای نیوز”.

ئەم خواردن و خواردنەوانە پێویستە لەگەڵ خواردنەوە گازییەکان نەخورێن و نەخورێنەوە:

-شیر
کاتێک بابەتی ئەو شیرینیانەی لە پێکهاتەیاندا شیر هەیە وەک کێک و جۆەکانی لەگەڵ خواردنەوە گازییەکان دەخورێن دەبنە هۆی تێکچوونی گەدە و کرداری هەرس.

فوائد شرب الحليب صباحا على وجبة الإفطار - طبخ

-قاوە
ڕاستە کە هیچ کەسێک لە یەک کاتدا دوو خواردنەوە بەیەکەوە ناخواتەوە، بەڵام خواردنەوەی قاوە و خواردنەوە گازییەکان دوابەدوای یەک زیانی دەبێت چونکە جەستە ڕێژەیەکی زۆر لە کافایین وەردەگرێت ئەوەش دەبێتە هۆی خەوزڕان، دروستبوونی کێشەکانی خەو و بینینی خەوی ناخۆش.

عشاق القهوة

-خواردنە تونەکان
باشترە خواردنە تونەکان لەگەڵ خواردنەوە گازییەکاندا نەخورێن، چونکە دەبنە هۆی هەستکردن بە سووتانی زمان، پسپۆڕان ڕێنمایی دەدەن لەگەڵ خواردنە تونەکاندا ئاو بخورێتەوە بۆئەوەی کاریگەری ماددەی کابسیسین کە لە خواردنە تونەکاندا هەیە کەمکاتەوە.

دراسة: الأطعمة الحارة والمتبلة تقلل خطر الإصابة بـ«السكتات الدماغية» |  الفلاح اليوم

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا