ئومێد خۆشناو: ئامانجمان پاراستنی كوالێتی دەرمان و تەندروستی هاونیشتمانیانە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەبارەی دەرمانی كوالیتی خراپ و خۆراكی ماوە بەسەرچوو داوایەك لە هاووڵاتیان دەكات و رایدەگەیەنێت، لە هەر شوێنێك دەرمانی كوالێتی خراپ و خۆراكی خراپ و ماوە بە سەرچووتان بینی تیمەكانی لێ ئاگاداربكەنەوە و ببنە بەشێك لە بە كلتوركردنی كوالێتی خۆراك و دەرمان.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی پارێزگاری هەولێر رۆژی یەكشەممە 2023.1.29، بە سەر پەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونی نوێنەری نوسینگەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی هەرێمی كوردستان نوێنەری فەرمانگەیی هەمانگی و بەدواچوونی ئەنجومەنی وەزیران و یاریدەدەری پارێزگار و قائیمقامی ناوەند و بەڕێوبەرانی گشتیی تەندروستی و كشتوكاڵ و فێتەرنەری و بەڕێوەبەری كاروباری ناوخۆی پارێزگا، لە دیوانی پارێزگا، كۆبوونەوەیەكی تایبەت سەبارەت بە چاودێری بازاڕ و پشكنین و كۆنترۆڵی جۆری خۆراكی بەرهەم هاتوو و هاوردەكراو و كوالێتی دەرمان بەڕێوەچوو.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە سەرەتای كۆبوونەوەكە پارێزگاری هەولێر، لە بارەی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان جەختی لە هەوڵی بەردەوامی لایەنە پەیوەندیدارەكان كردەوە بە تایبەتی كۆنتڕۆڵی جۆری لە سۆنگەی ئەو بەرپرسیاریەتە گەورە و پیشەییەی كە لەسەریانە و لە پێناوی بەرژەوەندی گشتیی هاونیشتیمانیان، چاودێری وردی كەرتی دەرمان بكەن.

وتیشی: ئامانجی ئێمە وەكو حكومەتی هەرێمی كوردستان پاراستنی كوالێتی دەرمان و تەندروستی هاونیشتمانیانە، بۆیە دەمانەویت باشترین و بەرزترین كوالێتی دەرمان لە شارەكەمان و هەرێمی كوردستان دابینبكرێت و ڕێگە بەهیچ كەس و لایەنێك نەدرێت بەدەر لە رێنماییە زانستی و یاساییەكان هاوردەی دەرمان بكات و هەموو جۆرە دەرمانێكی نایاسایی لەلایەن لیژنەكانەوە دەستییان بەسەردا بگیرێت.

لە تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكەدا، سەبارەت بە چاودێری بازاڕ و پشكنین و كۆنترۆڵی جۆری خۆراكی بەرهەم هاتوو و هاوردەكراو، پارێزگاری هەولێر جەختی لە سەر ئەوە كردەوە لیژنەكان كار لە سەر تەندروستی و كوالێتی خۆراك بكەن و لە هەڵمەتی چاودێریكردنی بازاڕ و پشكبینەكانیان بەردەوام بن، بە تایبەت لە قوتابخانەكان و ئەو شوێنانەی كە خۆراكی تێدا ئامادەدەكرێت و پێشكەشی هاووڵاتییانی دەكرێت، لە هەرشوینێك خۆراكی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەستی بەسەرداگیرا ڕێكاری توندی یاسای لەگەڵ ئەو شوێنە و خاوەنكەی بكرێت، تەندروستی هاووڵاتییان لای ئێمە لە سەرووی هەموو شتێكەوەیە.

لە كۆتایشدا، پارێزگاری هەولێر داوای لە هاو نیشتمانیان كرد، هاوكاری تیمەكان بن و لە هەر شوێنێك دەرمانی كوالێتی خراپ و خۆراكی خراپ و ماوە بە سەرچوویان بینی تیمەكانی لێ ئاگاداربكەنەوە و ببنە بەشێك لە بە كلتوركردنی كوالێتی خۆراك و دەرمان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا