بەشێک لە جوتیاران لەبەردەم وەزارەتی کشتوکاڵدا بەرهەمەکانیان فڕێدا

پۆڵەتیک پرێس 

ژمارەیەک جوتیار چونە بەردەم وەزارەتی کشتوکاڵ و دژی هاوردەکردنی پەتاتە لە وڵاتانی دراوسێوە بەرهەمەکانیان لەبەردەم وەزارەتدا فڕیدا.

ساماڵ عەبدولڕەحمان بەرێوبەری گشتی گومرگی هەرێمی كوردستان، لەبارەی هاوردەکردنی بەروبوومی کشتوکاڵی لە دەروازەکانەوە بە پۆڵەتیک پرێسی رایگەیاند: لە دەروازە سنورییەکانەوە هیچ بەروبوومێکی کشتوکاڵی بەتایبەت پەتاتە هاوردەی هەرێم ناکرێت.

ساماڵ عەبدولڕەحمان ئەوەشی خستەڕوو، هەرچەندە هەرێم دەروازەکانی خۆی کۆنترۆڵ بکات و رێگە بە هاوردەی قاچاغیش نەدات بەڵام لە ناوەراست و باشوری عێراقەوە پەتاتە هاوردە دەکرێت و ناشتوانرێت رێگەی لێبکرێت.

بەرێوبەری گشتی گومرگی هەرێم وتیشی: پێویستە بە بریاری سیاسی سنورەکان و هاوردەی بەروبوومە کشتوکاڵییەکان چارەسەر بکرێت.

لەماوەی رابردووشدا، چەندین جار جوتیاران گردبوونەوەتەوە و داوایان کردووە بە تەواوی رێگری لە هاوردەکردنی بەرهەمەکانی دەرەوە بکرێت، تاوەکو بەرهەمە ناوخۆییەکان ساغ ببێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا