پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ماوەی هەفتەیەکە شەپۆلێکی سەرماو بەفربارین رووی لە ئەفغانستان کردوەو 170 کەس بەهۆی سەرماوە رەقبوونەتەوە.
ماوەی دوو هەفتەیە شەپۆلێكی سەرما و سۆڵە ئەفغانستانی گرتۆتەوە، بەهۆیەوە لە 24 هەرێمی ئەو وڵاتە، 170 كەس گیانیان لەدەستداوە و 30 كەسی تر برینداربوون.
وتەبێژی حكومەتی ئەفغانستان ڕایگەیاندوە، ئەو شەپۆلە سەرمایەی وڵاتەكەیانی گرتۆتەوە رەشەبا و باوبۆرانی لەگەڵدایەوە بەهۆیەوە 150 خانوو رووخاون.
هەروەها روونیشیکردوتەوە، بەهۆی ئەو سەرمایەوە ژیانى سەدان کەس کەوتووەتە مەترسیەوەو لە هەوڵدان بۆ ئەوەى چارەسەرێکیان بۆ بدۆزنەوە.