بەرگری شارستانی سلێمانی بڕیارێکی بۆ کارمەندانی وێستگەکانی سوتەمەنی دەرکرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی رایگەیاند، لە ساڵی داهاتووەوە بە بڕیاری فەرمی دەبێت هەموو کارمەندێکی وێستگەکانی سووتەمەنی بەشداری لە خوڵی ئاگر کوژێنەوەی سەرەتایی بکەن.
دیاری ئیبراهیم محێدین بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی لە کۆنفراسنێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، لە دوای رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لە پارێزگای سلێمانی بەهۆی سووتەمەنییەوە بڕیاریان داوە ئەو کارمەندانەی لە وێستگەکانی سووتمەنی کار دەکەن خولێکی ئاگرکوژێنەوە ببینن.

وتیشی،  ئەم خولی ئاگر کوژێنەوەیە لە پێناو فێرکردنی کارمەندەکانی وێستگەکانی سووتەمەنییە تاوەکو بتوانن کۆنتڕۆڵی رووداوە سەرەتاییەکانی ئاگرکەوتنەوە بکەن.

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی  روونیکردەوە، ئەگەر ئەو کارمانەدانە بتوانن رووداوە سەرەتاییەکانی ئاگر کەوتنەوە کۆنتڕۆڵبکەن ئەوا دەبنە کارئاسانی بۆ تیمەکانی بەرگری شارستانی و تەشەنەکردنی رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە کەم دەبێتەوە.

هەروەها بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی ئەوەى خستەڕوو، لە ساڵی داهاتووەوە هەر وێستگەیەک کارمەندەکانی ئەو خولە نەبینێت ئەوا مۆڵەتی شوێنەکەی بۆ نوێ ناکرێتەوە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا