سۆنی مۆبایلێکی نوێ بەرهەمدەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

سۆنی مۆبایلە نوێیەکەی سۆنی ئێکسپیریا 12 ڤی بەتایبەتمەندی زۆر و جیاواز بەرهەمدەهێنێت و ڕکابەری مۆبایلە زیرەکەکان دەکات.

سۆنی ئێکسپیریا 12 ڤی کێشەکەی 183 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.25 ئینج و دیقەی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 90 هێرتز، چارەسەرکەری سناپ دراگۆن778 پڵەسی تێدابەکارهاتووە، بەسیستمی ئەندرۆید کاردەکات.

مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(12+12+8) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی 256 گێگابایتە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 میلیمەترە، خێرای پاترییەکەی 5255 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا