وەزیرە کوردەکەی بەریتانیا بەهۆی خۆدزینەوە لە باج لە کارەکەی دوورخرایەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕیشی سوناک، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بڕیاریدا نەدیم زەهاوی، سەرۆکی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا لە کارەکەی دووربخاتەوە.

لەوبارەیەوە چەند سەرچاوەیەکی حکومی ئاشکرایان کرد، بەهۆی خۆدزینەوە لە باج، نەدیم زەهاوی، وەزیرە کوردەکەی بەریتانیا و سەرۆکی پارتی پارێزگاران بە فەرمانی سەرۆک وەزیران لە کارەکەی دوورخراوەتەوە.

لایخۆیەوە ڕیشی سوناک باسی لەوەکرد، چەند پرسیارێک هەن کە دەبێت وەڵامیان بدرێتەوە لە دۆسیەی نەدیم زەهاویدا.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو کاتەی وەزیری دارایی بووە، نەدیم زەهاوی خۆی دزیوەتەوە لە باج و بڕی ئەو باجەش کە نەیداوە بە ملیۆنان پاوەند دەخەمڵێنرێت.

مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا