چوارچێوەی هەماهەنگی رەخنە لە هەوڵەکانی سودانی بۆ گۆڕانکاریکردن لە دەستوور دەگرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

چوارچێوەی هەماهەنگی هێزە شیعەکانی عێراق رەخنە لە هەوڵەکانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەگرێت بۆ گۆڕانکاریکردن لە هەندێک لە بەندەکانی دەستووری عێراقی.

لەوبارەیەوە مەحمود حەیانی، سەرکردەی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند، “ئەو گۆڕانکارییە لە دەستووری عێراق پێویستی بە تەوافوقی سیاسییە، بەڵام لەڕاستیدا هیچ تەوافوقێک نییە و زۆر ناکۆکی هەیە لەسەر گۆڕینی ئەو چەند بەندەی دەستوور”.

وتیشی، ئەم هەنگاوەی سەرۆک وەزیران بۆ گۆڕینی بەشێک لە بەندەکانی دەستوور، ڕەنگە کێشە لەنێوان بەشێک لە هێزە سیاسییەکاندا دروست بکات.

پێشتریش محەمەد شیاع سودانی هەستا بە ڕاسپاردنی حەسەن نەعمە یاسری وەک ڕاوێژکاری خۆی بۆ کاروباری دەستووری و نوسینگەی سودانیش ڕایگەیاند، دوای چەند کۆبوونەوە و دیدارێک لەگەڵ نوێنەرانی جێبەجێکاری و یاسادانان و گفتوگۆکردن لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەری، حەسەن نەعمە دەست بە کارەکانی دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا