پۆڵەتیک پرێس
شیر یەکێکە لە خواردنەوە بەناوبانگەکان لەهەموو جیهاندا، کە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی جەستە هەیە و ڕێگری توشبوون بەچەندین نەخۆشی دەکەن.
بەپێی ماڵپەڕی”healthhub”، خواردنەوەی شیر ئەم سوودە سەرسوڕهێنەرانەی بۆ جەستە هەیە:
-سەرچاوەیەکی سەرەکی کالیسیۆم و فۆسفۆرە، یارمەتی بەهێزبوونی ئێسک و ددانەکان دەدات و ڕێگری لە شکان و فشەڵبوونیان دەکات.
-ڕێژەیەکی زۆر پڕۆتینەکانی تێدایە یارمەتی گەشەی ماسولکەکان دەدات و چەوری جەستە کەمدەکاتەوە.
-دەوڵەمەندە بە جۆرەکانی ڤیتامین بی، ڕۆڵێکی گرنگی لە پێکهێنانی خڕۆکە سوورەکاندا هەیە، کە بۆ جەستە گرنگن.
-وزەیەکەی زۆر بەجەستە دەبەخشێت و بەرگری جەستە بەهێزدەکات.
-بەپێی توێژینەوەکان خواردنەوەی شیر مەترسی توشبوون بە نەخۆشی قەڵەوی، شەکرە لەجۆری دوو، دڵ و شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.