تی سی ئێڵ مۆبایلێکی نوێ دروستدەکات

پۆڵەتیک پرێس

تی سی ئێڵ مۆبایلە نوێیەکەی بەتایبەتمەندی پێشکەوتوو دروستدەکات و چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لە باشترین مۆبایلە زیرەکەکان.

تی سی ئێڵ ئایۆن ئێکس کێشەکەی 177.4 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی شەش ئینج و دیقەی1440/720 پێکسڵ، چارەسەرکەری میدیا تەک ئێم تی6762 جی هێلیۆ جی25 و چارەسەرکەری وێنەی پاوەر ڤی ئاڕ جی ئی8320ی تێدابەکارهاتووە.

بەسیستمی ئەندرۆید کاردەکات، دیقەی کامێرا سەرەکیەکەی 13 مێگاپێکسڵە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی پێنج مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی سێ گێگابایتە، میمۆریەکەی 32 گێگابایتە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 میلیمەترە، خێرای پاترییەکەی 3000 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا