مۆتۆرۆلا مۆبایلێکی نوێ بەرهەمدەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای مۆتۆرۆلا مۆبایلە نوێیەکەی بەتایبەتمەندی زۆر و جیاواز بەرهەمدەهێنێت و ڕکابەری مۆبایلە زیرەکەکان دەکات.

مۆتۆرۆلا مۆتۆ جی13 کێشەکەی 184.3 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.5 ئینج و دیقەی1600/720 پێکسڵ و شەپۆلی 90 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 400 مۆمە، چارەسەرکەری میدیا تەک ئێم تی6769 زێت هێلیۆ جی85ی تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(50+2+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی چوار گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 64 یان 128 گێگابایتە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 میلیمەترە، خێرای پاترییەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا