شاندێکی باڵای ئەمریکا سەردانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند، گەورە بەرپرسانی وەزارەتەکەی لەم هەفتەیەدا سەردانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن و هۆشداری توند دەدەنە وڵاتان و کۆمپانیاکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

بەگوێرەی قسەکانی وتەبێژی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، لەو سەردانەی شاندە باڵاکەی ئەمریکا هۆشداری دەدرێتە وڵاتان و کۆمپانیاکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبارەی ئەوەی ئەگەر بێت و مامەڵە لەگەڵ ئەو شوێنانە بکەن کە لەژێر قەدەغە و سزادان، ئەوا گەیشتن بە بازاڕەکانی ئەمریکا لەدەستدەدەن.

دەشڵێت، برایان نێڵسن، بریکاری وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بۆ کاروباری تیرۆر و هەواڵگری دارایی بە یاوەری شاندەکە لەنێوان 29ی ئەم مانگە تا 3ی مانگی شوبات دەچێتە عومان، ئیمارات و تورکیا.

هاوکات، لەمیانی سەردانەکەیدا برایان نێڵسن گفتوگۆ لەبارەی هەوڵەکانی وەزارەتی گەنجینە دەکات بۆ سەرکوتکردنی هەوڵەکانی ڕوسیا لە ڕاکردنی لە سزاکان و چالاکییە تێکدەرانەکانی ئێران بۆسەر سەقامیگیری ناوچەکە و چەند بابەتێکی دیکە کە دەبنە هەڕەشە بۆسەر گەشەی ئابووری و وەبەرهێنانی بیانی لە ناوچەکە.

ئەوەش هاتووە، ئەمریکا ڕێکاری زۆر توند دەگرێتەبەر بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی هەوڵەکانی ڕوسیا لە ڕاکردن لەو سزایانەی بەهۆی جەنگی ئۆکرانیاوە بەسەریدا سەپێنراوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا