کۆبوونەوەی نێوان یەکێتی و پارتی دەستیپێکرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە کاتژمێر 11:00 گەیشتە مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی و لە ئێستادا لەگەڵ یەکێتی لە کۆبوونەوەدایە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، شاندی پارتی پێکهاتووە لە جەعفەر ئیمینکی، مەحمود محەمەد، عەلی حسێن، هێمن هەورامی، د. پشتیوان سادق و د. ئومێد سەباح، هاوکات شاندەکەی یەکێتیش پێکهاتووە لە قوباد تاڵەبانی، ئاسۆ مامەند، دەرباز کۆسرەت، ئەحمەد عەسکەری، ئەمین بابەشێخ، د. میران محەمەد و دارا ڕەشید.

بەگوێرەی زانیارییەکان، بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان گفتوگۆ لەبارەی خاڵە ناکۆکەکانی نێوانیان بکەن لەسەر دۆسیەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بابەتی داهات و خەرجییەکان، یەکخستنی هەڵوێستەکانیان بەرامبەر بەغدا و وڵاتانی دەرەوە و گەڕانەوەی یەکێتی بۆ دانیشتنەکانی حکومەت.

ئەم کۆبوونەوەیەی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان دوای ئەوە دێت، ماوەی چەند مانگێکە ئەم دوو پارتە سەرەکییەی هەرێم کۆنەبوونەتەوە و گرژی و ئاڵۆزی لەنێوانیاندا دروستبووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا