سوودەکانی خواردنی چەرەساتەکان لە بەیانیاندا

پۆڵەتیک پرێس

چەرەساتەکان بەشێکی سەرەکی سیستمی خۆراکین و دەستپێکردنی ڕۆژ بەخواردنی چەرەساتەکان سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، بەتایبەتی جۆرەکانی بادەم، گوێز، گازۆ و فستق، بەپێی ماڵپەڕی”OnlyMyHealth”.

سوودەکانی خواردنی چەرەساتەکان لە بەیانیاندا:

-دەوڵەمەندن بە پڕۆتین و ڕیشاڵەکان یارمەتی دابەزینی کێش دەدەن.

-خواردنی چەرەساتەکان لەبەیانیاندا سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی دڵ هەیە و یارمەتی دابەزینی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خراپ دەدەن، ئەوەش مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ، جەڵتەی دڵ و مێشک کەمدەکاتەوە.

-گوێز سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی مێشک هەیە، چونکە دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان، هەروەها یارمەتی دابەزینی ڕێژەی شەکری خوێن دەدات.

-بەشێوەیەکی گشتی چەرەساتەکان دەوڵەمەندن بە دژەئۆکسانە بەهێزەکان ڕێگری لە هەوکردنەکان دەکەن و سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی پێست هەیە.

-کۆنتڕۆڵی پەستانی خوێن دەکەن.

لەگەڵ ئەوەی سوودێکی زۆریان هەیە بەڵام نابێت زیادەڕەویان تێدابکرێت بۆئەوەی نەبنە هۆی زیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا