هەفتەی ڕابردوو بانکی ناوەندیی عێراق نزیکەی نیو ملیار دۆلاری فرۆشتووە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تێکڕای فرۆشی بانکیی ناوەندیی عێراق لە دراوی قورس هەفتەی ڕابردوو گەیشتووەتە نزیکەی نیو ملیار دۆلار.

میدیای عێراقی بڵاویکردەوە، لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا و لە ڕۆژی یەکشەممە تا پێنجشەممە بانکی ناوەندیی عێراق بڕی 437 ملیۆن و 300 هەزار و 223 دۆلاری فرۆشتووە.

بەگوێرەی زانیاری میدیا عێراقییەکان، تێکڕای ڕۆژانەی فرۆشی بانکی ناوەندیی لە دراوی قورس بۆ هەر ڕۆژێک 87 ملیۆن و 460 هەزار و 44 دۆلار بووە و بەڕێژەی %26.27 بەراورد بە هەفتەی پیشووتر کەمیکردووە.

هەر بەگوێرەی ئەو زانیارییانە، بەرزترین ئاستی فرۆشی دۆلار بۆ هەفتەی ڕابردوو لە ڕۆژی دووشەممەدا بووە کە تێیدا بانکی ناوەندیی عێراق بڕی 126 ملیۆن و 944 هەزار و 502 دۆلاری فرۆشتووە، کەمترین فرۆشیشی لە ڕۆژی پێنجشەممەدا بووە کە تێیدا بڕی 61 ملیۆن و 649 هەزار و 886 دۆلاری فرۆشتووە.

کەمی خستنەبازاڕی دۆلار لەلایەن بانکیی ناوەندییەوە بووەتەهۆی دابەزینی بەهای دینار و بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەجۆرێک ئاستەنگی بۆ هاوڵاتییانی عێراق و هەرێم دروستکردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا