کاتى کۆتاییهاتنى بەرزبوونەوەى نرخى دۆلار ئاشکرا دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە دوو تا سێ مانگی داهاتوو بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار کۆتایی دێت و رێژەی سەدا ٢٠ دراوی قورس بە قاچاخ دەنێردرێتە دەرەوە لە رێگەی سپیکردنەوەوە.

 

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بانکی ناوەندی بە تەنها لە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرپرس نییە، بەڵکو ئەوە بابەتی گفتوگۆی نیوان حکومەت و بانکی ناوەندییە.

 

ئاماژەى بەوەشکردوە، دوو بۆ سێ مانگ بەسە تا تەنگەژەکانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و دەرەنجامەکانی کەم بکەنەوە. سیناریۆی یەکەمیش بۆ چارەسەر ئەوەیە کە پارێزگاری لە نرخێکی پەسەندکراو و جێگیربکرێت کە نزیک بێت لە نرخی رەسمییەوە.”

راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕوونیشیکردەوە، داهاتی نەوتی عێراق دەچێتە سندوقێکی پارێزراوەوە کە کراوەیە بۆ بانکی ناوەندی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا