پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
هەژاری لە عێراق بووەتەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی تاوانە جۆراوجۆرەکان و بەگوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی پلاندانانی عێراق، ڕێژەی هەژاری لە سەرتاسەری وڵات گەیشتووەتە %21.
بەگوێرەی ڕای شارەزایان زۆربەی تاوانەکان بە پاڵنەری دارایی بوون و وەزارەتی پلاندانانی عێراقیش دەڵێت، ڕێژەی هەژاری لە عێراق گەیشتووەتە %21 و پارێزگای موسەننا لە پێشەنگی هەژارترین پارێزگاکان دێت بەڕێژەی %52.
هەر بەگوێرەی ئامارەکەی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، هەریەکە لە دیوانییە و زیقاڕ و میسان بەڕێژەی نێوان 45-%48 لەدوای موسەنناوە دێن و دوای ئەوانیش پارێزگای نەینەوا دێت بەڕێژەی %38.
هەرچەندە وەزارەتی پلاندانان ئاماژەی بەم ڕێژانە داوە، بەڵام چاودێران دەڵێن، ئەم ڕێژەیە زۆر کەمترە لە واقع بەتایبەتی لە شارە وێرانبووەکان.