هەسەدە ٩٣ تیرۆریستی داعشی دەستگیرکرد

پۆڵەتیک پرێس:

هێزەکانی سوریای دیموکراتی (هەسەدە) رایگەیاند، لە شاری رەقە و کۆبانێ ٩٣ تیرۆریستی داعشیان دەستگیر کردووەو راگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگری تورکیا لەبارەی شەهیدبوونی ژمارەیەک شەڕڤان بەدرۆ خستەوە.

هێزەکانى هەسەدە رایگەیاند، لە ئۆپراسیۆنی ‘تۆڵەی شەهیدانی رەققە’دا لە رەققە و شاروچکەکانی، کە دوو رۆژە بەردەوامە، ٦٨ تیرۆریستی داعش دەستگیرکراون.

ئاماژەی بەوەش کردوە، لەنێو دەستگیرکراوەکاندا، کەسێک بە ناوی ئەتاعەڵلا میسان هەیە کە دانی بەوەداناوە، بەرپرسی هێرشەکەی داعش بۆ سەر بارەگای ئاسایش لە رەققە بووە کە لەو هێرشەدا چوار ئەندامی ئاسایش و دوو شەڕڤان شەهید ببوون.

هەروەها ئاژانسی هەوار لە زاری سەرچاوەیەکی نێو هەسەدا رایگەیاند، لە ناوچەی سڕینی کۆبانێش، لە ئۆپراسیۆنی هێزەکانی ئاسایشی باکور و رۆژهەڵاتی سوریادا بە هاوکاری شەڕڤانانی هەسەدە، ٢٥ تیرۆریستی داعش دەستگیرکراون.

هەسەدە،  هەسەدە راگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگری تورکیای بەدرۆ خستەوە کە بانگەشەی ئەوەی کردبوو، لە هێرشێکی سوپای تورکیادا حەوت شەڕڤان شەهید کراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا