پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت، خۆپیشاندانەکانی ستۆکھۆڵم ھیچ مانایەکیان نەھێشتۆتەوە بۆ دانوستانی سێ قۆڵی لەگەڵ سوید و فینلەندا سەبارەت بەئەندامبوونی ھەردوو وڵات لە ناتۆ.
مەولود چاوشئۆغلو لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دوای خۆپیشاندانەکانی ئەم مانگەی ستۆکھۆڵم ھیچ مانایەک نەماوە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی سێ قۆڵی لەگەڵ سوید و فینلەندا بە مەبەستی گفتوگۆکردن لە بارەی ھەنگاوەکانی ھەردوو وڵات بۆ بوون بە ئەندامی ناتۆ.
ئاماژەى بەوەشکرد، تا ئێستا بەرەسمی ھیچ پێشنیارێکیان بۆ نەکراوە لەبارەی قبوڵکردنی ئەندامێتی سوید و فینلەندا بە شێوەی جیا.
رۆژی دووشەممەی رابردوو لەکاردانەوەی رێگەپێدانی حکومەتی سوید بە خۆپیشاندانی لایەنگرانی پارتی کرێکارانی کوردستان و سوتاندنی وێنەیەکی قورئانی پیرۆز لەلایەن توندڕەوێکەوە لە بەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا لە ستۆکھۆڵم، حکومەتی تورکیا دانوستانەکانی لەگەڵ سوید و فینلەندا بۆ کاتێکی نادیار راگرت.