پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌ردانێك گه‌یشته ئه‌نقه‌ره و له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سه‌ركۆماری توركیا كۆبووه‌وه‌و هه‌ردوولا جه‌ختیان له خواستی دوولایه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و توركیا له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه.
بەپێی راگەیەنراوێکى سەرۆکایەتى هەرێم نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌ردانێك گه‌یشته ئه‌نقه‌ره و له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سه‌ركۆماری توركیا كۆبووه‌وه‌و تیایدا په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ توركیا، دۆخی سیاسیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تی دوای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی فیدراڵیی عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان و ده‌رفه‌ته‌كانی هاریكاریی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ توركیا له بواری وزه‌دا، تاوتوێ كران.
ئاماژە بەوەشکراوە، هه‌ردوولا جه‌ختیان له خواستی دوولایه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و توركیا له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه، به‌تایبه‌تیش بواری بازرگانی و ئابووری و سوودوه‌رگرتن له‌و ده‌رفه‌تانه‌ی بۆ فراوانكردنی هاریكاریی هاوبه‌شی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ توركیا له بواری وزه‌دا هاتوونه‌ته ئاراوه كه ده‌كرێت ڕۆڵی كارای هه‌بێت له پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشایی و پێویستییه‌ی ئه‌مڕۆ له جیهان و به‌تایبه‌تی له ئه‌ورووپا له بواری وزه و گازی سروشتی‌دا دروست بووه.
هەروەها ئەوەش خراوەتەڕوو، گرنگیی پته‌وكردنی هاریكاری و هه‌ماهه‌نگیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ توركیا بۆ پاراستنی ئاسایشی سنوور، دوایین پێشهاته‌كانی شه‌ڕی دژی تیرۆر و مه‌ترسییه‌كانی داعش له عێراق و سووریا، دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.