هۆشداریی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێکی مەترسیدار دەدرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پزیشکێکی پسپۆڕی منداڵان رایگەیاند، ڤایرۆسی RSV هۆشداری دەدات و دەڵێت، ئەو جۆرە ڤایرۆسەیە لە مانگی دووەمی وەرزی زستاندا تووشی منداڵان دەبێت و هۆکاری سەرەکی توشبوونە بە نەخۆشییە هەڵامەتییەکان، دەشڵێت، تەنها لە بوونی چەند نیشانەیەکدا منداڵەکانتان ببەنە نەخۆشخانە.

مەحمود محەمەد پزیشکی پسپۆڕی منداڵان رایگەیاند، ڤایرۆسی RSV یەکێکە لەو ڤایرۆسە باوانەی لە وەرزی زستان منداڵان تووشی نەخۆشییەکانی کۆ ئەندامی هەناسە دەکات.

وتیشی، ڤایرۆسی RSV لە سەرەتاکانی مانگی کانوونی دووەمەوە تا مانگی شوبات بڵاودەبێتەوە و هۆکاری سەرەکی تووشبوونە بە نەخۆشییە هەڵامەتەییەکان لە منداڵاندا.

ئەو پزیشکە ئەووەشی خستەڕوو، لە زۆربەی حاڵەتەکانی تووشبوونی منداڵان بەم ڤایرۆسە نیشانەکانی سووکن و تەنها دەبێتە تا و کۆکە و ئازاری قوڕگ بەڵام لەو منداڵانەی تەمەنیان لە سەروو دوو ساڵە و بەرگری لەشیان کەمە یاخود نەخۆشی رەبۆیان هەیە دەبێتە هۆی هەوکردنی بۆریچکەکانی هەوا ئەگەری هەیە ببێتە هۆی هەوکردنی سییەکان.

ئەو پزیشکی پسپۆری منداڵان  دەشڵێت، ئەگەر هاتوو منداڵی تووشبوو هەڵگری ئەم نیشانانە بوو؛ پێویستە رەوانەی نەخۆشخانە بکرێت:

یەکەم: هەناسەتەنگی

دووەم: هەبوونی سیخەی سییەکان

سێیەم: شینبوونەوە و دابەزینی ئۆکسجین

چوارەم: بێهێزی و وشکبوونەوە

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا