پەرلەمانی عێراق لەبارەى دۆلارەوە داواکارییەک ئاڕاستەی سودانی دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەرلەمانی عێراق داواکارییەکی فەرمی ئاراستەی سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە بۆ ئامادەبوونی لە دانیشتنێکی پەرلەمان تایبەت بە گفتوگۆکردن لەسەر نرخی دۆلار.

 پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندوە، بەهۆی نزمبوونەوەی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی لەم دواییانەدا، پەرلەمانی عێراق بە هەموو ئەندامەکانییەوە داوا لە سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەکات لە دانیشتنی تایبەت بە گفتوگۆکردن لەسەر نرخی بەرزی دۆلار لە پەرلەمانی عێراق ئامادەبێت.

هەروەها ئاماژەى بەوەشکردوە، ئەم دانیشتنە رێکدەخرێت، چونکە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لەم دواییانە کاریگەری نەرێنی لەسەر بارودۆخی ئابوری و کۆمەڵایەتی هاوڵاتیان هەبووە و بە تایبەتی لەسەر بژێوی ژیانیان.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق و بانگهێشتکردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران بەپێی بەندی دووەمی ماددەی ٦١ی دەستوور و بەندی سێیەم و هەشتەم و دەیەمی ماددەی ٣٠ی یاسای پەرلەمانی ساڵی ٢٠١٨ و ماددەی ٥٥ی تایبەت بە سیستەمی ناوخۆیی پەرلەمانی عێراق رێکدەخرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا