سەرۆکی ئۆکراین داوای فڕۆکە و موشەکی دوورمەودا لە ناتۆ دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکى ئۆکرانیا داوایەکى نوێی بۆ پێدانى چەکی پێشکەوتوو خستە بەردەم وڵاتانى پەیمانى ناتۆو دەڵێت، ئەو چەکانە کاریگەریان لەسەر جەنگی وڵاتەکەی و روسیا دەبێت.

ڤۆلۆدمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین سوپاسی ئەو وڵاتانەی کرد و ئاشکراشیکرد، لەگەڵ (یەنس ستۆڵتنبێرگ ) سکرتێری گشتی رێکخراوی ناتۆ قسەی کردووە و پێی ڕایگەیاندووە، پێویستیان بە موشەکەی دوورمەودا ھەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، گرنگە وڵاتانی رۆژئاوا ھاوکارییە سەربازییەکانیان بۆ ئۆکراین زیادتر بکەن و ناتۆش فڕۆکەی جەنگی رادەستی سوپای ئەو وڵاتە بکات.

سەرۆکى ئۆکرانیان باسی لەوە کردوە، ئەو چەکانەى ئەوان داوایان کردوە لە ناتۆ دەتوانێت گۆڕانکاری لەسەر مەیدانى نج بە قازانجی وڵاتەکەى بکات و گەشبینی خۆیشی نیشاندا کە وە ڵامی داواکارییەکەى بدرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا