پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ تەرمی كەسێك لە دوای 10 رۆژ مانەوەی لە ماڵەكەی خۆیدا دۆزرایەوە.
راگەیاندنی تەندرووستی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بڵاویكردەوە، رۆژی چوارشەممە 25_1_2023 تەرمی كەسێك لە ماڵەكەی خۆیدا لە كۆمەڵگەی بێرسڤی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دۆزرایەوە كە لە دوای 10 رۆژ لە گیان لەدەستدانی لەلایەن دراوسێكانیەوە پێی زانراوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، كەسەكە تەمەنی 75 ساڵە و لە پێكهاتەی مەسیحییە و لە ئێستادا تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ كراوە و بەپێی دەرئەنجامەكان بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەستداوە و نەكوژراوە وە تائێستا كەسوكاریشی دیار نیە.