چوار خواردنی دەوڵەمەند بە پڕۆتین پێویستە لە سیستمی خۆراکیدا هەبن

پۆڵەتیک پرێس

بەشێکی زۆر لە خەڵک بەردەوام گۆشت دەخۆن چونکە دەڵێن سەرچاوەیەکی سەرەکی پڕۆتینە، بەڵام جگە لە گۆشتەکان چەندین سەرچاوەی دیکەی دەوڵەمەند بە پڕۆتین هەن.

بەپێی ماڵپەڕی”food.Ndtv”، ئەم چوار خواردنە دەوڵەمەندن بە پڕۆتین و پێویستە لە سیستمی خۆراکی ڕۆژانەدا هەبن:

-هێلکە
بەسەرچاوەیەکی سەرەکی پڕۆتین دادەنرێت و باشترین بژاردەیە بۆ ئەو کەسانەی گۆشت ناخۆن.

-کەرەی عەلی بابا
چەورکردنی نانی برژاو بە کەرەی عەلی بابا تام و چێژێکی تایبەتی هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا پڕۆتینێکی باش بە جەستە دەبەخشێت کە پێویستی پێیەتی.

DIETA VEGANA: BENEFICI E NUTRIENTI A CUI PRESTARE ATTENZIONE PER EVITARE  CARENZE NUTRIZIONALI - Dr.ssa Giorgia Arosio - Biologa Nutrizionista

-نۆک
دەوڵەمەندە بە پڕۆتین بەڕێژەیەک کە پێویستی ڕۆژانەی جەستە بە پڕۆتین دابیندەکات، دەتوانرێت لە زەڵاتە و خواردنی ژەمەکاندا بەکاربهێنرێت.

-شیر
ناسراوە کە شیر دەوڵەمەندە بە کالیسیۆم، لەگەڵ ئەوەشدا سەرچاوەیەکی سەرەکی پڕۆتینە و سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە بەتایبەتی لەوەرزی زستاندا بە تێکەڵکردنی لەگەڵ زەردەچەوە بۆ بەهێزبوونی بەرگری دژی پەتای وەرزی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا