لەهەولێر هەڵدەکوترێتە سەر نوسینگەی پارێزەرێک و هەڕەشەى کوشتنی لێدەکرێ

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پارێزەرێکى راوێژکار کە خۆی وەک (شیراز شەهاب بارزانى) ناساندوە دەڵێت، لەلایەن دوو کەسی سەر بە بەڕێوەبەرایەتى باجەکانى هەرێمەوە چوونەتە نووسینگەکەی و هەڕەشەى کوشتنیان لێکردوەو تائێستا هیچ کەسێک بەدەم سکاڵاکەیەوە نەچووە.

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى بۆ پۆڵەتیک پرێس نێردراوە شیراز شهاب بارزانی پارێزەری راوێژکار راگەیاندوە”لە بەرواری ( 2022/12/7 ) كاتژمیر دوای ( ٦) ئیواره دوو فەرمانبەری بەرێوبەرایەتی باجەکانی هەرێم بەبێ خۆ ناساندن و به ئسلوبێکی ناشیاو هاتنە ناو ئۆفیسی پارێزەریم، یەکێکیان بە ناوی فەتحوڵا کە سکرتێرو ئامۆزایی کمال وەرتی بەڕێوبەری گشتی باجەکانی هەرێمە دەستی بە سوکایەتی کردن بە من و خانەوادەکەم و ئۆفیسی پارێزەریم منیش بۆ بەرگری کردن لە پیرۆزی پیشەی پارێزەری و ئۆفیسی پارێزەریم وەڵامم دایەوە ئەویش لە ناو ئۆفیسی پارێزەریم دەمانچەی لێڕاکێشام هەڕەشەی کوشتنی لێکردم”

 

ئەو پارێزەرە ئاماژەى بەوەشکردوە، پەیوەندی بە پۆلیسی فریاکەوتن و ئاسایش کردوە تاوەکو دەمانچە له دەستی تۆمەتبارەکە  وەربگرن، بەڵام لە بری ئەوەی تۆمەتبارەکه دەستگیر بکەن و ڕادەستی دادگایی بکەن بە بڕیاری قایمقامی هەولێر نوسینگەکەى ئەویان داخستووە.

 

بەوتەی خۆشی، سەندیکای پارێزەرانی کوردستان و خودی سەرۆکی سەندیکا ئاگادار کردوەتەوە لەو کێشەیە، بەڵام هیچ کاردانەوەو هەڵوێستێکى نەبوو.

 

پارێزەرەکەى هەولێر باسى لەوەکردوە کە له بەرواری (2022/12/8 ) لە بنکەی پۆلیسی بەختیاری سکاڵای لەسەر هەر یەک لە تۆمەتباران ( کمال وەرتی ) بەڕێوبەری گشتی باجەکانی هەرێم و هەر یەک  ( فتح اللە ) و ( ڕۆژان) تۆمار کردوەە بە بڕیاری دادوەری دادگایی لێکۆلینەوەی هەر سێ تۆمەتبار بڕیاری استخدامیان لەسەرە بۆئامادە بونیان لە دادگایی ناوبراو کەچی تاوەکو ئێستا تەنها لەبەردەم بنکەی پۆلیسی بەختیاری ئامادە بوون و تائێستا ڕەوانەی بەردەم دادوەری دادگایی لێکۆلینەوەی هەولێر نەکراون لەلایەن بنکەی پۆلیسی بەختیارییەوە.

 

لەبەشێکى دیکەى ڕاگەیەنراوەکەیدا شیراز شەهاب بارزانى دەڵێت” لە بڕی تۆمەتباران ڕەوانەی بەردەم دادوەری دادگایی لێکولینەوەی هەولێر تاوەکو ڕێکاری یاسایی له دژیان ئەنجام بدرێ لەلایەن بنکەی پۆلیسی بەختیاری و خودی ئەفسەری بنکەی ناوبراو ڕێگا دراوە کە تۆمەتباران سکاڵا لە دژی من تۆمار بکەن وەک ئەوەیە من بە دەمانچەوە هێرشم کردبیته سەریان لە بەڕێوبەرایەتی باجەکانی هەرێم”.

 

لە کۆتاییشدا ئەو پارێزەرە ئەوەى خستەڕوو،  پەیوەندی کردوە به به ڕێوەبه ری باجەكان كمال وه رتی، بەڵام ئەو هەڕەشەی لێکردوە کە ئاسایش رێکاری بەرامبەر دەگرێتە بەر بێ ئەوەی ئاسایش راستی و دروستی بابه ته كه بزانێت.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا