پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەشی پێشبینییەکانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە ئێوارەدا لە هەندێ ناوچە بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت لەگەڵ بوونی کاریگەری بارستە هەوایەکی سارد.
لەلایەکی دیکەوە کەش و هەوای سبەی جێگیر دەبێت و ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت .
هەر بەگوێرەی پێشبینییەکان، پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت کە 19 پلەی سیلیزییە و نزمترین پلەی گەرماش لە سلێمانی دەبێت کە 11 پلەی سیلیزییە.