پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی نەوتی عێراق هەناردەكردنی نەوت و داهاتی نەوتی مانگی كانونی یەكەمی بڵاوكردەوە و بە پێی ئامارەكە، ١٠٣ ملیۆن و٢٨١ هەزار و ٤٥٩ بەرمیل نەوت هەناردەكراوە و داهاتەكەی زیاتر حەوت ملیار دۆلار بووە.
وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، فرۆشتنی نەوتی خاوی عێراق لەڕێگەی كۆمپانیای سۆمۆ لەماوەی مانگی ڕابردوودا بریتی بووە لە ١٠٣ ملیۆن و ٢٨١هەزار و ٤٥٩بەرمیل.
ئاماژە بەوەش كردوە، كۆی بڕی هەناردەكراوی نەوتی خاو بۆ مانگی كانونی یەكەمی ڕابردوو لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بڕی ١٠٠ ملیۆن و ٧٣٥هەزار و ١٥١بەرمیل بووە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، بڕی هەناردەكراوی نەوتی كەركووك لە ڕێگەی بەندەری جیهانەوە دوو ملیۆن٢٢٣ هەزار و ٣٣٨ بەرمیل بووە، هەروەها تێكڕای نرخی یەك بەرمیل ٦٣٦. ٧٤دۆلار بووو.
هەر بەپێی ڕاپۆرتی وەزارەتی نەوتى عێراق، داهاتى نەوتى فرۆشراو لە مانگى ڕابردوودا بریتیبووە لە حەوت ملیار و ٧٠٨ ملیۆن دۆلار.