پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەدوای ڕاگەیاندنى سیستەمی بەئەلیکترۆنیکردنی مووچەی خانەنشینان لە ھەرێم بریارە لە مانگی داھاتووەوە لە سلێمانی خانەنشینان مووچە بە کارتی ئەلکترۆنی وەردەگرن.
شۆخان عومەر بەڕێوەبەری بانکی مەڵکەندی بە کوردسات نیوزی رایگەیاندوە، ھەموو ئامادەکارییەکان تەواوبوون و لە مانگی داھاتووەوە مووچەی خانەنشینان بە کارتی ئەلیکترۆنی دابەشدەکرێت، واتە خانەنشینانی مەدەنی مووچەی مانگی یەک بەو کارتە وەردەگرن.
بەڕێوەبەری بانکی مەڵکەندی ئاماژەی بەوەشکردوە، لە مانگی رابردوودا ئامێرەکان تاقیکراونەتەوە و ھیچ کێشەیەکیان نەبووە و پڕۆسەکە سەرکەوتوو بووە.
لەئێستادا لە ھەرێمی کوردستان ٢٢ بانکی حکومی کراوە بە ئەلیکترۆنی و نزیکەی ٢٣٠ ھەزار خانەنشین ھەیە و بڕیارە بەپێی ئەو سیستەمە خانەنشینان مووچە وەربگرن.