ئەڵمانیا: دەستگیرکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش نایاساییە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا داوا دەکات سەلاحەدین دەمیرتاش و عوسمان کاڤالا ئازادبکرێن کە لەلایەن تورکیاوە بە هۆکاری سیاسی دەستگیرکراون.

لایخۆیەوە ئەنالینا بێربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، دەستگیرکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش نایاساییە و دەبێت ئازادبکرێت.

جێی ئاماژەیە سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان ماوەی زیاتر لە شەش ساڵە بە هۆکاری سیاسی لەلایەن تورکیاوە بەندکراوە و عوسمان کاڤالاش کە بازرگان و چالاکوانی تورکە لە 1ی تشرینی دووەمی 2017 بەتۆمەتی هاندان بۆ ئاژاوەگێڕی و دژایەتیکردنی دەسەڵات دەستبەسەرکرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا