لۆیتا و ئیبرا هيچیان لە نێواندا نییە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
لە ماوەی ڕابردوودا خانمە میدیاكاری ئیتاڵی دیلیتا لۆیتا و زەڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی یاریزانی ناوازەی تۆپی پێی سویدی و هێرشبەری یانەی AC میلان ڕێكلامێكیان بە یەكەوە ئەنجامدا بۆ پێشكەش كردنی ئەپێكی مۆبایلی بە مەبەستی ئەنجام دانی مەشق و ڕاهێنان بە ناوی Buddy fit

بەم دواییانەش دەنگۆی هەبوونی پەیوەندییەكی سۆزداری لە نێوان یاریزانە تەمەن 38 ساڵ و خانمە میدیاكارە تەمەن 29 ساڵەكە بڵاو بۆوە ئەمەش وای كرد كە هەردووكیان سەبارەت بەو بابەتە لێدوانی خۆیان هەبێت و ڕەتی ئەوەیان كردەوە كە هیچ جۆرە پەیوەندییەكی سۆزداری لە نێوانیان بوونی هەبوو بێت یان لە ئێستاشدا هەبێت.

لەو بارەیەوە لۆیتا ئاشكرای كرد: (لەگەڵ ئیبرا ئێمە هاوڕێین و چەند جارێك بە یەكەوە چووینەتە دەرەوە بۆ نان خواردن بۆ قسە كردن لە بارەی وەرزشەوە بۆ كۆمەڵێك بابەتی تری میدیایی، بەڵام بە هیچ جۆرێك شتێك نەبووە لە نێوانماندا كە بە لایەنی سۆزداریدا بچێت، چونكە ئێمە هاوڕێی یەكترین).

لە كاتێكی پێشوودا وتەبێژی خانمە میدیاكارەكە تەواوی ئەو بابەتەی ڕەت كرد بۆوە و وت بووی: (هیچ شتێك بوونی نییە تا قسەی لە بارەوە بكرێت).

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا