پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەندامێکى لیژنەى دارایی لە پەرلەمانى عێراق ڕایدەگەیەنێت، دانانی پارێزگاری بانکی ناوەندی بەوەکالەت لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە نایاساییە.
سۆران عومەر ئەندامی لیژنەى دارایی لە پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، دانانی پارێزگاری بانکی ناوەندی بەوەکالەت لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە نایاساییەو داوای گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بۆ دانانی پارێزگاری بانکی ناوەندی دەکەین.
لەلایەکى دیکەوە ژمارەیەک پەرلەمانتاری دیکە هۆشداریان دایە حکومەتەکەى سودانى کە بەبێ گەڕانەوە بۆ پەرلەمان بەرپرسە باڵاکانى حکومەت نەگۆڕێت.
هاوکات ئەو پەرلەمانتارانە ڕایانگەیاندوە، کە یاداشتێک بۆ سەرۆکایەتى پەرلەمان بەرز دەکەنەوە بەمەبەستى بانگهێشتکردنى سەرۆک وەزیران بۆ پەرلەمان و ڕوونکردنەوە لەسەر لابردنى پارێزگاری بانکی ناوەندی و دۆخى دۆلار لە عێراق.
دوێنی سێ شەممە محەمەد شیاع سوودانى پارێزگاری بانکی ناوەندی لە پۆستەکەى دوورخستەوەو کەسێکی دیکەى لە شوێنى دانا.
ه.ح