بەوێنە..کەوچکێکی کارەبایی یارمەتی باشتربوونی تامی خواردنەکان دەدات

پۆڵەتیک پرێس

بەم دواییانە زانایانی ژاپۆنی کەوچکێکی کارەباییان دروستکردووە، کە یارمەتی باشتربوونی تامی خواردنەکان دەدات.

کەوچکەکە تامی خواردنە کەم خوێیەکان باشتر دەکات و جێی بەهاراتەکان دەگرێتەوە، بەتایبەتی کاریگەری لەسەر هەستی تامکردنی ناو دەم هەیە و بەجێگرەوەیەکی تەندروست بۆ تامەکان وەسفکراوە.

ملعقة ذكية وصحية تشعر الشخص بطعم الملح بدون أن يتناوله

زانایان لە زانکۆی میجی ژاپۆن ڕوونیانکردەوە کەوچکەکە یارمەتی باشتربوونی خواردنە کەم تام و خوێیەکان دەدات بۆ وەرگرتنی تام و هەموو سوودەکانی سۆدیۆم بەبێ ترس لە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، کەوچکەکە پاترییەکی کارەبایی بچووک و دوو جەمسەری کارەبایی تێدایە یەکێکیان لە بەشی ژێرەوەی دەسکەکەی و ئەوی دیکەیان لە بەسی کاسەی کەوچکەکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا