سوارێز: بە سەربەرزییەوە بەرشەلۆنە بەجێ‌ دەهێڵم

پۆڵەتیك: سپۆڕت
لویس سوارێزی ئۆرەگوایی هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە پاش ئەوەی لە لایەن ڕۆناڵد كومانی هۆڵەندی ڕاهێنەری نوێی یانەكەوە ئاگادار كرایەوە كە چی دی ئەو پێویستی یانەكە نییە و دەتوانێت یانەیەكی نوێ‌ بۆ خۆی بدۆزێتەوە.

دواجار هێرشبەرە ئۆرەگواییە 32 ساڵەكە پاش 6 ساڵ یاری كردن بە درێسی بلاو گراناوە و تۆمار كردنی 198 گۆڵ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە بۆی ساز كرا ماڵئاوایی لە بەرشەلۆنە كرد و ڕوو لە یانەی ئەتڵەتیكۆ مەدرید دەكات كە لەوێش لە چانسی ئەو درێسی ژمارە 9 ی مۆراتا ئێستا لای كەس نییە دەتوانێت لە بەری بكات.

سوارێز لەگەڵ بەرشەلۆنە نزیكەی 300 یاری ئەنجام داوە و 13 نازناوی بە دەستهێنانەوە ساڵێكیش توانی خەڵاتی گۆڵكاری خولەكە بە دەست بهێنێت هەر بۆیە لە كۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەكەدا ئەو یاریزانە هەست و سۆزی زۆر جووڵا و نەیتوانی فرمێسكەكانی بگرێت و بە گریانەوە ماڵئاوایی لە میسی هاوڕێ نزیكەكەی و تەواوی هاوڕێكانی تری و هاندەرانی یانەكەی كرد.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا