هەڵمەتى نەمام چاندن بەردەوامەو دارستانی بانی مەقان بەرفراوانتر دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە چوارچێوەی هەڵمەتی نیشتمانیی رواندنی یەک ملیۆن نەمام و سەوزکردنی کوردستاندا و لەسەر راسپاردە و بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانی قۆناغێکی نوێی سەوزکردنی دەستپێکرد.
هاوکار جەلال، بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی لە لێدوانێکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 23ی 1ی 2023 دەستمان کرد بەئامادەکارییەکان بۆ رواندنی نەمام لە پڕۆژەی دارستانی بانی مەقان سەر بەهۆبەی دارستان و پاوانی چەمچەماڵ، بۆ ئەو مەبەستە تیمەکان دەستبەکاربوون بۆ بەرفراوانکردنی رووبەری دارستانەکە و سەوزکردنی، هەنگاوی یەکەمیش دروستکردنی گرادۆنی و لێدانی چاڵە.
وتیشی، بەپشتبەستن بە توانای ئەندازیاران و سەرپەرشتیارانی شارەزا هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ سەرخستنی هەڵمەتەکە.
 ئارام حازم لێپرسراوی هۆبەی دارستان و پاوانی چەمچەماڵ رایگەیاند، بەسوپاسەوە هەڵمەتە یەک ملیۆنییەکەی سەرۆک بافڵ بۆ نەمام رواندن سنووری هۆبەکەیانی گرتۆتەوە و سەرەتا لە دارستانی بانی مەقانەوە دەست بەئیش کراوە و بڕێکی باش نەمام لە سنوورەکەیاندا دەڕوێنرێت ئەمەش کاریگەریی دەبێت لەسەر بەرفراوانکردنی دارستانەکان و زیادکردنی رووپۆشی سەوزایی و پاراستنی خاک لە داخوران و زیادبوونی ئاوی ژێرزەوی، بەتایبەتی لە سنووری بانی مەقان و چەمچەماڵ کە پێویستی بەگرنگی پێدانی زیاترە لەڕووی ژینگەییەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا