فراکسیۆنەکان ڕەزامەندیان لەسەر هەموارکردنەوەى یاسای هەڵبژاردنەکان ڕاگەیاند

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دوو شەممە سەرۆکایەتی پەرلەمانی هەرێم و سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پارتی و یەکێتی و گۆڕان و پێکهاتەکان لەسەر پرسەکانی هەڵبژاردن و کۆمسیۆن کۆبوونەوە.

 

دوای کۆبوونەوەکە زیاد جەبار سەرۆکی فڕاکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا هەموو لایەنکان کۆکبوون لەسەر ئەوەی کە یاسای هەڵبژاردنی هەرێم هەموار بکرێتەوە کە گرێکوێرەیەکی نێوان لایەنە سیاسییەکان بوو.

هاومات زانا مەلا خالید سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی ماوەبەسەرچووی هەرێم لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا رامانگەیاند کە لاریمان نییە لە هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردەنەکان و پێویستە لە زووترین کاتدا ئاستە یاساییەکان هەڵبگیرێت.”

 

سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى وتیشی، پێشنیازی دانیشتنێکی نایاساییان کردووە لە سەرۆکایەتی پەرلەمان بەمەبەستی، کاراکردنەوەی کۆمسیۆن و پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ وەرگرتنی سیڤی ئەنجومەنی کۆمسیاران بۆ ئەوەی لە پەرلەمان منتمانەیان پێ بدرێتەوە.

 

هەموارکردنەوەى یاسای هەڵبژاردنەکان یەکێکە لە ناکۆکییەکانى نێوان لایەنە سیاسییەکان و بەتایبەت سیستەمی هەڵبژاردنی داهاتوو یەکێکە لە گرێکوێرەکانى بەردەم هەمواری یاساکە کە پارتی دیموکراتى کوردستان جیاواز لە هەموو لایەنەکان داواکارییەکى پێچەوانەى هەیە.

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا